٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٩
Source: Mehrnews
ئێران: تەنیا قسەی لە سەر مێزی دانوستان بۆمان گرینگە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕڵیگەیاند: هەڵوێستی فەرمی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بۆ ئێمە گرنگە.

 بەقایی لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری مێهردا، کە ئایا هۆکاری وەستانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا پەیوەندی بە ناکۆکی ناوخۆییەکانی ناو تیمی ئەمریکاوە هەیە و بەتایبەتی ئاشکرابوونی هاوپەیمانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ ناتانیاهۆ بۆ سەپاندنی بۆچوونە توندڕەو و شەڕخوازەکانی نەتانیاهۆ بەسەر تیمی دانوستانکاری ئەمریکا.ئایا بەڕاستی ڕاستە کە نەتانیاهۆ هەوڵی داڕشتن و ئەنجامدانی جۆرێک لە کودەتا لە دژی ترامپ لە ڕێگەی هەندێک کەسی سەرەکی لە داڕشتنی سیاسەتەکانی پەیوەست بە ئێران و لەوانەش ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی دەدا؟

وتی: بڕیاری دواخستنی دانوستانەکان لەسەر پێشنیاری عومان وەک ناوبژیوانێک لە دانوستان و لێکتێگەیشتنی نێوان سێ لایەنەکە دراوە. هەواڵێکی زۆرمان بیست. شەڕخوازی و دژە دیپلۆماسی لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکا کە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی بوو، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵی نائاسایی بۆ پەکخستنی ئەم پرۆسەی دانوستانە داوە. بەڵام بۆ ئێمە هەڵوێستی فەرمی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا گرنگە.

وتیشی: ئەوە پەیوەستە بەوانەوە کە چۆن دەتوانن ئەم یەکگرتووییە لەناو خۆیاندا پێکبهێنن و بتوانن هەڵوێستی مەعقوول و لۆژیکی و واقیعی بگرنەبەر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوەندەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، هەڵوێستی ئێمە لەم 20 ساڵەدا بەردەوام و نەگۆڕ بووە. ئێمە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بناغەی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئامادەبووین متمانە لە گفتوگۆکاندا دروست بکەین کە وایکردووە لایەنە دژبەرەکان بە بێ هۆکار یان بە عەقڵ بیانوو بهێننەوە. ئەمە هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەیە کە لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا وروژێنراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha